١- به‌رنامه‌ى ئه‌دۆب فۆتۆشۆپ كه به‌رنامه‌یه‌كى زۆر بڵاوى دیزاینه و زۆرینه‌ی دیزایینه‌ران به‌كارى ده‌هێنن ، له ماڵپه‌رى فه‌رمى كۆمپانیاى ئه‌دۆب نرخه‌كه‌ى نزیكه‌ى ٢٤٠ دۆلاره بۆ هه‌ر ساڵێك و كۆى به‌رنامه‌كانى كۆمپانیاى ئه‌دۆبیش (فۆتۆشۆپ، ئین لایت ، ئین دیزاین ، پریمه‌ر ، ئافته‌ر ئیفێكت ،...)نرخه‌كه‌یان نزیكه‌ى ١٠ هه‌زار دۆلارى ئه‌مریكیه . و ئێمه به خۆڕایی (بێ به‌رامبه‌ر ) به‌كارى ده‌هێنین😄 ......٢- ئه‌و ئۆپه‌ریتن سیسته‌مه‌ى له‌سه‌ر كۆمپیوته‌رى هه‌مومان هه‌یه جا ویندۆز ٧، ٨.١، ١٠ ...یان هه‌ر جۆریكى تر ، بۆ نمونه ویندۆز ٧ پریمه‌م نرخه‌كه‌ى ١٥٩ دۆلارى ئه‌مریكیه و ئێمه به خۆڕایی (بێ به‌رامبه‌ر ) به‌كارى ده‌هێنین ...٣- به‌رنامه‌كانى كۆمپانیاى مایكرۆسۆفت له بوارى ئۆفیس وه‌كو (ۆرد، ئێكسل، ئه‌كسس، پاوه‌ر پۆینت، په‌بلیشه‌ر ...هتد) وه‌شانى بزنس پریمه‌مه‌كه‌ى ١٥٠ دۆلارى ئه‌مریكیه بۆ هه‌ر ساڵێك و ئێمه به خۆڕایی (بێ به‌رامبه‌ر ) به‌كارى ده‌هێنین .......ئه‌مانه و ده‌یان و سه‌دان به‌رنامه‌ى تر‌ى كۆمپیوته‌ر و مۆبایل ، كه هه‌مویان به پاره‌ن و ئێمه به كراك كراوی یان به هۆى به ده‌ستهێنانى ژماره‌ى ئه‌كتیڤ كردنى ئه‌پ و به‌رنامه‌كان بێ به‌رامبه‌ر و به خۆرایى به كارى ده‌هێنین ...#Andamئه‌مه‌ى سه‌ره‌وه شتێكى ئاساییه ،به‌ڵام پرسیاره جه‌وهه‌ریه‌كه لێره‌دا ئه‌وه‌یه ، پێـت وایه ئه‌و كۆمپانیا و شوێن و لایه‌ن و ده‌زگا و كه‌سه پرۆفشنالانه‌ى ئایتى كه هه‌ڵده‌ستن به شكاندن و كراك كردنى ئه‌و به‌رنامانه ، له‌به‌ر خاترى چاوى جوانى من و تۆ ئه‌یكه‌ن ؟🤔پێت وایه هه‌ر وا به ئاسانى و بێ به‌رامبه‌ر خۆیان ئه‌زیه‌ت ئه‌ده‌ن و شه‌ونخونى ئه‌كه‌ن و ژماره نهێنینه‌كه ئه‌شكێنن و ئه‌یخه‌نه به‌رده‌سته‌ى ئێمه!وه‌ڵامه‌كه‌ى بۆخۆتان جێده‌هێڵێم ، به‌لام ته‌نها ئه‌وه‌تان بیر ده‌خه‌مه‌وه ، له كاتێكدا كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت تووشى ڤایرۆس بوو ، پارچه‌یه‌ك له كۆمپیوته‌ر یان مۆبایله‌كه‌ت سووتا ، ئه‌و داتا و زانیاریانه‌ى هه‌تا له ناو چوون ، هاك كرایت (هه‌ندێك جار)، . له ناوه‌راستى دیزاین و نوسین كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت جامى كرد و ئه‌وه‌ى كردوته به زایه زوو ، گله‌یى مه‌كه و بڵێێت له خۆیه‌وه واى لێهات 😊، بیرت نه‌چێت له جیهاندا شتێك نیه به ناوى بێ به‌رامبه‌ر ، ئه‌بیت شتێك بده‌یت و شتێك به‌خۆرایى وه‌ربگریت (buy one & get one ) گه‌ر دانه‌كه‌ت پاره بوو ، خێر عه‌لا خێر ، گه‌ر هیچت نه‌دا و به خۆرایش ده‌ستت كه‌وت ، بزانه شتێكى گرنگتر له پاره‌كه‌ت داوه به بێ ئه‌وه‌ى هه‌ستى پێ بكه‌یت😉 .هه‌موو ئه‌و هۆكارانه‌ى سه‌ره‌وه وایان لێكردم كه ماوه‌ى ٥ ساڵه ئۆپه‌ره‌یتن سیسته‌مى ئۆپن سۆرس به‌كار بهێنم و دوور بكه‌مه‌وه له‌و هه‌موو مه‌ترى و جه‌نجاڵیه .پرسیارێكى تریش ئه‌مه‌وێت بیكه‌م ، به‌ڵام وه‌ڵامه‌كه‌ى بۆخۆتان ،ئه‌وكاته‌ى ئه‌پیك له‌سه‌ر مۆبایل دائه‌به‌زێنن ، یاخود به‌رنامه‌یه‌كى كۆمپیوته‌ر ، ئایا روخسته‌كه‌ی(permission) ئه‌خوێننه‌وه كه ئه‌و به‌رنامه‌یه چی ده‌بات له ناو ئامێره‌كه‌ت ؟ئایا ده‌زانیت سه‌دا ٩٠ ى ئه‌په‌كانى مۆبایل سه‌لاحیه‌تى هێدفۆن و كامێرا و گه‌له‌رى و ڤیدیۆ و فۆتۆ و ناوه‌كانى ناو مۆبایله‌كه‌ت ده‌بات و خۆشى پێت ده‌ڵێت ئه‌وكاره‌ت به‌رامبه‌ر ده‌كه‌م ، به‌ڵام تۆ هه‌رگیز نایخوێنیته‌وه و ته‌نها ئۆكه‌ى ئۆكه‌ى 😉له دواى یه‌ك داده‌گریت و پاشان دڵیشت خۆش ده‌بێت به‌وه‌ى ئه‌پێك یان به‌رنامه‌یه‌كى نوێت دابه‌زاندوه ...ئه‌م هه‌ویره ئاوى زۆر ده‌كێشیت ،
به‌ڵام به‌وه‌نده و بۆ ئه‌م جاره كۆتایی پێدێنمباقى وه‌سه‌لام
ئه‌ندام عومه‌ر شاره‌زا له ته‌كنه‌لۆژیا
وێنەی زیاتر