ئایا دەازانیت ئەم کونە لە کۆمپیوتەرەکەتدا چ سودێکی هەیە..؟
  2020-02-09       1844     

تەنیشتەکانی لای ڕاست و چەپی هەر کۆمپیوتەرێک چەندین کون و سلۆت لەخۆ دەگرێت هەروەک کارتی " یو ئێس بی، کارتی شاشە، کارتی ئینتەرنێت ..هتد " هەریەک لەمانە ئیش و کاریان دیاریکراوە و ئاشنان لای بەکارهێنەرانی ئامێری کۆمپیوتەر. بەڵام لەوانەیە پرسیارت لەخۆت کردبێت ئاخود ئەم کونە یاخود سلۆتە لە کۆمپیوتەرەکەتدا چ سودێکی هەیە کە دەکەوێتە لایەکی یان هەردوو لای کۆمپیوتەرەوە لە نزیک بەشی خوارەوەی سوچی شاشەکە.

 

زۆر بەکورتی ئەو کونە یاخود سلۆتە شوێنی بەستنەوەی کۆمپیوتەرەکەیە بە قفڵێکی میکانیکیەوە تاوەکو لەڕێگەی واێرێکەوە ببەسرێت ببەسرێت لە ڕاگرێک بۆ ئەوەی بە پارێزراوی بمێنێتەوە لە بەردەم هەر ئەگەرێکی نەخوازراوی وەک بردن و دزێنی کۆمپیوتەرەکە لەلایەن کەسی نادروستەوە، هەر وەک لەم بەشە ڤیدۆیەی خوارەوەدا چۆنیەتی سودبینین و شێوەی بەکارهێنانی ئەم بەشە سلۆتەی کۆمپیوتەرەکە و قفڵە تایبەتەکەی زۆر جوانی ڕون کراوەتەوە: 

Karwan IT

Copyright © 2018, Baban Institute Powered by Kurdsoft