4 گرانبەهاترین ئەپڵیکەیشنەکانی ئەپ ستۆر!
  2020-09-30       947     

 

ئاشکرایە ئەپڵیکەیشن و یاری بە پارە خزمەتگوزاری و تایبەتمەندی زۆرتر لە خۆ دەگرێت لە ئەپڵیکەیشنی خۆڕاییزۆربەیان بە نرخی گونجاو بەردەستە کە هەموو کەس دەتوانێت بەدەستی بێنێت، تەنانەت بەشێک لە  ئەپڵیکەیشنەکان لە ئەپ ستۆر و پلەی ستۆر بە نرخی خەیاڵی هەن کە دەگاتە هەزاران دۆلار.1 .  ئەپڵیکەیشنی  iVIP Black :ناودەبرێت بە (ئەپی میلیۆنێر) بێگومان شایەنی ئەو نازناوەیە، بەردەستە لە ئەپ ستۆر بە نرخی  999.99 دۆلار، تێیدا دەتوانیت چەندەها تایبەتمەندی بەدەست بێنیت وەک: شوێنگرتن لە هۆتێلی سەرنجڕاکێش ،  شوێنگرتنی تایبەت لە باشترین و بەناوبانگترین ڕێستۆرانتەکان بانگێشتکردن بۆباشترین  ئاهەنگەکان، فڕۆکەی تایبەت و تەنانەت دوورگەی تایبەتیش.2.  ئەپڵیکەیشنی CyberTuner:ئەم ئەپە یارمەتیت دەدات بۆ چاککردنی خێراو وردی تۆنەکانی پیانۆ .3. ئەپڵیکەیشنی  Classic TC with WordPower:  ئەم ئەپە بۆ توشبوانی نەخۆشی ALS، ئۆتیزم یان هەر نەخۆشیەکی تر کە توانای قسەکردنیان باش نیە  بەکاردێت  نرخەکەی 299.99 دۆلارە.4.   ئەپڵیکەیشنی  DDS GP:  تایبەتە بە یارمەتی دانی پزیشکی ددان بۆ نیشاندان و باسکردنی نەخۆشیەکانی ددان و ڕێگای چارەسەرکردنیان بە 13 زمانی جیاواز و نرخی 399.99 دۆلارە .

 
Copyright © 2018, Baban Institute Powered by Kurdsoft