2021-06-03   1212     
سەنتەری ئەمریکی بۆ کۆنتڕۆڵکردن و پێشگیریکردن لە نەخۆشییەکان دەڵێت، ئەگەر خەڵکی هەردوو شاری مینیاپڵس و ساینت پۆوڵی ویلایەتی مینیسۆتا لە ئەمریکا نیوەی هاتووچۆکانیان بە پاسکیل ئەنجامبدەن، ساڵانە 146 ملیۆن دۆلاریان بۆ دەگەڕێتەوە. سەرەڕای سوودە تەندروستییەکانی، تەنیا 0.6٪ی ئەمریکییەکان پاسکیل بەکاردەهێنن. سوودەکانی لێخوڕینی پاسکیل لەشجوانیکەمکردنەوەی مەترسی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵدابەزاندنی کێشدابەزاندنی شەکرەکەمکردنەوەی قەرەباڵخی شەقامەکانکەمکردنەوەی گازی زیانبەخش لەژینگەدا لە رۆژی جیهانیی پاسکیلدا ژینگەدۆستان دوو داوایان هەیە: بەکارهێنانی پاسکیل و دابینکردنی شەقامی تایبەت بە بەکارهێنانی ئەو ئامرازەی گواستنەوەکە. ئاژانسی ژینگەپارێزی ئەمریکی دەڵێت، هەر ئۆتۆمبێلێک ساڵانە 4.6 تۆن دوانۆکسیدی کاربۆن دەردەدات و ساڵانە ئۆتۆمبێلەکان یەک ملیار تۆن CO2 دەرەدەن و بەرهەمهێنەری 2.5٪ی گازە ژەهراوییەکانە، هەروەها 29٪ی گازە زیانبەخشەکانی ژینگەی ئەمریکا بەهۆی ئۆتۆمبێلەوەن. لە یەکێک لە شەقامە تایبەتەکانی لێخوڕینی پاسکیل لە مەدریدی پایتەختی ئیسپانیا، چالاکڤانان کۆبوونەتەوە، داوای شەقامی زیاتر بۆ پاسکیل دەکەن. ئستیر رۆدریگێز، پاسکیلسوار دەڵێت "زۆر پێویستە شەقام دابینبکرێت، تەنیا بۆ ئۆتۆمبێل نا، بەڵكو بۆ پیادەڕەو و پاسکیل. زۆربەی گەشتە نێوخۆییەکان کەمترن لە 8 کیلۆمەتر، بۆ ئەو مەودایە باشترین ئامرازی گواستنەوە پاسکیلە." خۆسی ئیمیلۆ، پاسکیلسوارێکی دیکە و دەڵێت "شتێکی خۆشە، شتێکی تەندروست و کردارییە. لەسەرووی هەموشیانەوە، من پاسکیل بەکاردەهێنم بۆئەوەی ئۆتۆمبێل لەشارەکە کەمتر بنەوە، چونکە بە کەمبوونەوەی ئۆتۆمبێل بۆشاییمان زیاتردەبێت." ئامارەکانی ستاتیستا دەریدەخەن، لە 2010 تاوەکو 2018 نزیکەی 20 هەزار پاسکیلسوار لە رووداوی هاتووچۆدا لە ئەورووپا گیانیان لەدەستداوە. بەگوێرەی ئامارەکانی ئینجری فاکتس، لە 2019دا 1089 پاسکیلسوار لە ئەمریکا لە رووداوی هاتووچۆدا گیانیان لەدەستداوە، بەراورد بە 2010 ژمارەکە رێژەی 6٪ زیادی کردووە. هۆکاری رووداوەکانیش بۆ کەمی شەقامی تایبەت بە پاسکیلسواری و سەرپێچی پاسکیلسوار و شوفێران دەگەڕێتەوە.
RWDAW