مامۆستایەکی پەیمانگەی بابان توێژینەوەیەکی زانستی لە سەر چۆنیەتی دەستنیشانکردنی نەخۆشی گورچیلە لە کۆنفرانسی زانستی لەزانکۆی تەکنیکی ئەستەنبول لە وڵاتی تورکیا بڵاوکردەوە
  2021-10-23       2597     

مامۆستا ڕێبەر مامۆستای پەیمانگەی بابان توێژینەوەیەکی زانستی بە ناونیشانی Fuzzy Neutral Networks for Detection Chronic Kidney Disease لە زانکۆی تەکنیکی ئەستەنبول لە وڵاتی تورکیا بڵاو کردەوە .

https://link.springer.com/chapter/10.1007/978-3-030-85577-2_32

نەخۆشیی درێژخایەنی گورچیلە (Chronic Kidney Disease )کە دەبێتە ھۆی لە دەستدانی کردارە گرنگەکانی فلتەرکردنی خوێن لە گورچیلە . ساڵانە زۆرێک لە مرۆڤایەتی بەھۆی ئەم نەخۆشییەوە دەناڵێن و دەبێتە ھۆی مردنی نەخۆشەکە ئەگەر لە قۆناغە سەرەتاییەکانی نەخۆشییەکە ھەستی پێ نەکرێت ، گرنگی و ئامانجی ئەم توێژینەوەیە لەوەدایە کە چۆن لە ڕێگەی یەکێک لە مۆدێلە گرنگ و بەناوبانگەکانی بواری (Machine learning ) کە ئەویش مۆدێلی (Fuzzy Neural Netowrk )ە کە بەھۆی توانا خێرا و وردەکانی مۆدێلەکەوە سود وەرگرین لە  دیاریکردنی نەخۆشییەکە بە ئەگەری دیاریکردنێکی دروست بە ڕێژەیی (٪‏99.75) کە سەرکەوتووانە یارمەتی دکتۆرەکان دەدات لە دیاریکردنی نەخۆشییەکە لە ڕێگەی کۆمەڵێک تێستی تاقیگەیی کە بۆ نەخۆشەکە دەکرێت پاشان ئەنجامی تێستەکان دەدرێتە مۆدێلەکە و پێشبینی نەخۆشییە درێژخایەنەکە دەکات ، مۆدێلەکە فێرکراوە و تەجروبەی وەرگرتووە لەسەر ٤٠٠ کەیسی نەخۆشییەکە کە ٢٥٠ کەیس لە جۆری (CKD) بوون و ١٥٠ کەیسەکەی تر لە جۆری (notCKD) بوون .

 

 

Copyright © 2018, Baban Institute Powered by Kurdsoft