‎پاتری لاپتۆپی نوێ (120) خولەك كەمتر یان زیاتر كاردەكات
  2019-01-06       985     

‎پاتری لاپتۆپی نوێ (120) خولەك كەمتر یان زیاتر كاردەكات، بەڵام بەهۆی گۆرانكاری و نوێكارییەوە لە لاپتۆپەكان لە رووی (خێرایی پرۆسێسەر، ڕام، هاردێسك، رووناكی شاشە، یاری و پرۆگرام، گرافیك …هتد) هێزی پاتری لاپتۆپ دادەبەزێت.‎چارەسەر چیە ؟‎بەكارهێنەری لاپتۆپ دەبێت چەند خالێك هەیە پەیڕەوی بكات بۆ بەردەوامی و تەمەند درێژی پاتری لاپتۆپەكەی وەك شارەزایان ئاماژەیان پێداوە لەوانە :-‎1. كاتی بەكارهێنانی لاپتۆپ بە (كارەبا) دەبێت پاتری لاپتۆپ دەربهێندرێت و لە لاپتۆپدا نەبێت.‎2. كاتی بەكارهێنانی لاپتۆپ بە پاتری نابێت كێبلی كارەبای تێدابێت.‎3. كاتی بەكارهێنانی لاپتۆپ بە پاتری وا باشترە پاتری فوول بێت.‎4. پاتری نابێت پربكرێتەوە واتە (چارچ بكرێتەوە) تاكو نەگاتە (10%)‎5. پاتری لاپتۆپ نابێت بۆ ماوەی چەند هەفتەیەك بێ (چارچ كردن) پركردنەوە، دابندرێت وا باشترە لە هەفتەیەك بۆ سێ هەفتە جارێك چارچ بكرێتەوە، یانیش بەپێی پێویستی بە كارهێنان.‎6. كاتێك پاتری لەلاپتۆپدا بێت و بە كارەبا پێی بكەی دەبێتە هۆكاری زووتر لەدەست دانی پاتری، هەموو كار پێ كردنێك بەكارەبا لەسەر پاتری لاپتۆپ دەژمێردرێت، چونكە پاتری لاپتۆپ ئامادەكراوە بۆ چەند جارێك (چارج كردنەوە).

Copyright © 2018, Baban Institute Powered by Kurdsoft