2019-10-14   1428     
به‌گوێره‌ی سایتی "ده‌یلی مه‌یل"ی به‌ریتانی، له 3ی دیسه‌مبه‌ری ساڵی 1992 "نیل بابورس" كه ئه‌وكات ته‌مه‌نی 22 ساڵ بوو، یه‌كه‌م كورته نامه "SMS"ی له‌سه‌ر كۆمپیوته‌ره‌كه‌ی بۆ "ریچارد جارفیسی" هاوڕێكه‌ی نارد. بابورس كه له ئاهه‌نگی 25 ساڵه‌ی یه‌كه‌م "SMS"دا له به‌ریتانیا به‌شدار بوو، ده‌ڵێت: له‌ساڵی 1992، هیچ بیرۆكه‌یه‌كم نه‌بوو كه سه‌رده‌مێك كورته‌نامه‌ی ئه‌لیكترۆنی ده‌بێته به‌شێك له ژیانی رۆژانه‌ی خه‌ڵك و ده‌بێته هۆی سه‌رهه‌ڵدانی چه‌ندین هێما و كۆدی واتادار له‌لایه‌ن ملیۆنه‌ها كه‌سه‌وه، سه‌ره‌تا به منداڵه‌كانم گوت من ئه‌و نامه‌یه‌م نادر، ئێستاش ئه‌گه‌ر ئاوڕێك له دوواوه‌مان بده‌ینه‌وه، شتێكی ئاشكرایه كه ئه‌و كورته‌نامه‌ی به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی له‌دایكبوونی هاوڕێكه‌مه‌وه نارد، بووه‌ته خاڵێكی وه‌رچه‌رخانی مێژوویی. باربوس ئه‌وكات وه‌ك گه‌شه‌پێده‌ر و ئه‌ندازیارێك بۆ تاقیكردنه‌وه‌ی خزمه‌تگوزاری كورته نامه له یه‌كێك له كۆمپانیاكانی په‌یوه‌ندیكردن كاری ده‌كرد، دوای تێپه‌ڕبوونی ساڵێك له ساڵی 1993، كۆمپانیای نۆكیا تایبه‌تمه‌ندی "SMS" له‌گه‌ڵ زه‌نگێكی ئاگاداركردنیوه‌ی گه‌یشتنی نامه‌ی بۆ تۆڕی ئه‌لیكترۆنی زیادكرد. له‌سه‌رتادا، به‌كارهێنه‌ران ته‌نیا بۆیان هه‌بوو 160 پیت له كورته‌نامه‌دا بنووسن، به‌ڵام دواتر به‌كاهێنه‌ران توانیان له‌ڕێگه‌ی پرۆگرامی txt spk ئه‌و ئۆفه‌ره فراوانتر بكه‌ن و گه‌شه‌ی پێ بده‌ن، ئه‌ویش بریتیه له زمانی ژماره‌یی كه سه‌رجه‌م ده‌سته‌واژه‌كانی LOL و ئه‌و كۆدانه ده‌گرێته‌وه كه له پیته‌كانی تابلۆی كلیله‌كان درووستكراون، ئه‌و به‌ره‌وپێشچوونه‌ش بووه هۆی ئه‌وه‌ی دواتر یه‌كه‌م كۆدی واتادار له ساڵی 1999 له ژاپۆن پێشنیاز بكرێت.
کاروان ئایتی