ئیتر خۆت کۆنترۆڵی تابلێتی منداڵەکەت دەکەیت
  2019-10-16       1746     

یەکێک لە کارە ناوەزەکانی کۆمپانیای گۆگڵ دانانی ئەپی فامیلی لینکە 

کە دەتوانی کۆمەڵێ کردار ئەنجام بدەیت و خۆت کۆنترۆڵی پادی منداڵەکەت بکەی رۆژانە چەند کاتژمێر بە کاری بهێنێت 

یاخود چ بەرنامەیەک دادەبەزێنێت یاخود لە کوێیە 

گرنگترین باشیەکانی ئەم بەرنامەیە ئەوەیە کە یوتوب و گۆگڵ بلۆک دەکات وە هیچ ماڵپەرێک ناکاتەوە تەنها ئەو ماڵپەرانە نەبێت کە تایبەتن بە منداڵان 

لە ئێستادا کاتێک ئەکاونت لە سەر تابلێت دەکەیتەوە دووجۆر هەڵبژاردەت دەداتێ بۆ دروستکردنی ئیمەیڵ 

١-ئیمەیڵ بۆ کارەکەم 

٢-ئیمەیڵ بۆ منداڵەکەم 

بێ گومان دەبێت جۆری دووهەم هەڵبژێری بۆ چونکە کۆمەڵێ کردار لە کار دەخا کە بۆ منداڵ گونجاو نەبێت 

لێرە بەرنامەکە دابەزێنە بۆ مۆبایلەکەت 

بۆ هەردوو سیستەم بەردەستە 

کاروان بەشان

 

 

 

 

 
Copyright © 2018, Baban Institute Powered by Kurdsoft