ئەو دوگمانەی لەسەرەوەی سەرجەم کیبۆردەکان هەیە بۆ جوانی دانەنراون و ژمارەیەکی زۆر کارئاسانیمان بۆ دەکەن
  2019-12-18       1568     

ئەو دوگمانەی لەسەرەوەی سەرجەم کیبۆردەکان هەیە بۆ جوانی دانەنراون و ژمارەیەکی زۆر کارئاسانیمان بۆ دەکەن و لەکاتی کارکردندا کاتێکی زۆرمان بۆ دەگێڕنەوە . لە گرنگترین بەکارهێنانەکانی دەگمەی F1 بۆ F12 :

 

•F1 :لەهەمو لاپەڕەیەک یان بەرنامەیەک HELP مان بۆ دەکاتەوە بۆئەوەی چەند زانیاریەکی لەسەری بزانین .

•F2 : لەکاتی دیری کردنی فۆڵدەرێک یان فایلێک ڕێگەمان دەدات ناوی بنێین .

•F3 : لەوبەرنامەیەی کردومانەوە "گەڕانsearch "مان بۆ دەکاتەوە .

•F4 : دوگمەی ALT و F4 ئەو بەرنامەیەی کردومانەتەوە بۆمان دادەخات .

•F5 : لەکاتی دەست پێدانانی لەسەر هەر بەرنامەیەک یان پەڕەیەک بین "ڕیفرێش" دەکات .

•F6 :لەکاتی کردنەوی بەرنامەکانی گەڕان بەناو ئینتەرنێتدا"browsers" دەمان باتە شوێنی نوسینی ئەدرێس پێویست بە جوڵاندنی ماوس ناکات .

•F7 : لەبەرنامەکانی "ئۆفیس" هەڵەی تایپ و ڕێزمانی ئینگیلیزیمان بۆ دیاریدەکات و سودێکی زۆری دەبێت .

•F8 : لەسەرەتای داگرساندنی کۆمپیوتەر دەستی پێدابنێین دەمان باتە"BOOT MENU" ئەوە شوێنەی فۆڕمات و گۆڕینی ویندۆزی لێدەکرێت .

•F9 : لە مایکرۆسۆفت ۆرد لاپەڕەکەمان بۆ ڕیفرێش دەکات .

•F10 : لەگەڵ Shift و کلیکی ڕاست ئۆپشنمان بۆ دەکاتەوە .

•F11: لە بەرنامەی براوسەرەکان شاشەکەمان بەتەواوی بۆ دەکاتەوە یان نیوەی دەکات .

•F12:لە مایکرۆسۆفت ۆرد دەتوانین زانیاریەکانی پێ خەزن بکەین و شوێنەکەی دیاری بکەین .

 

لە لایەن |Sareaz Salman


Copyright © 2018, Baban Institute Powered by Kurdsoft