وێنە و ڤیدیۆ.. تۆیۆتا رۆبۆتی پزیشك-ی بەرهەمهێنا
  2020-01-27       1133     

كۆمپانیای تۆیۆتا مۆتۆر، پەردەی لەسەر نوێترین رۆبۆت-ی خۆی لادا، كە لە شێوەی مرۆڤدایە و لە داهاتودا بە مەبەستی ئەنجامدانی نەشتەرگەری بەكاردەهێنرێت.

 

تۆیۆتا رایگەیاندوە، رۆبۆتە نوێیەكە وەشانێكی پەرەسەندوی رۆبۆت-ی تی ئێچ ئاڕ-3ە، كە دروستكراوە تا لە داهاتویەكی نزیكدا پزیشكان بۆ نەشتەرگەرییە دورمەوداكان بەكاریبهێنن.

 

ئەو رۆبۆتە،  لە لایەن ئەو پزیشكەی نەشتەرگەریەكە ئەنجامدەدات كۆنترۆڵدەكرێت، پزیشكەكە هێدفۆنێك و ئامێری پەیوەندی باسك و دەستەكانی بەكاردەهینێت، كە لەم وەشانە نوێیەیدا جوڵەی دەست و پەنجەكانی خێراترە و بەكارهێنانی ئاسانترە.

 

بەگوێرەی زانیارییەكان، بەكارهێنەرانی ئەو رۆبۆتە نوێیە لەكاتی بەركارهێنانیدا هەستدەكەن خۆیان ئەنجامدەری نەشتەرگەرییەكەن و بە دەستەكانی خۆیان ئەنجامیدەدەن.

 

لەكاتی تاقیكردنەوەی رۆبۆتەكەدا، بە ئاستێكی بەرز توانیویەتی هەمان رەفتارەكانی ئەو بەكارهێنەرە ئەنجامبداتەوە كە بەكاریدەهێنێت و جوڵەكانی زۆر سروشتی بوە.

 

 

 

 

وەرگیراوە لە ماڵپەری خەندان 

Copyright © 2018, Baban Institute Powered by Kurdsoft