چۆن لەکاتی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکە خۆت ڕزگار دەکەیت؟ ئایا کەس ڕزگاری بووە؟
  2020-01-27       1374     

چۆن لەکاتی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکە خۆت ڕزگار دەکەیت؟ ئایا کەس ڕزگاری بووە؟ ئەمەی خوارەوە کۆمەڵێک ڕێنمایی گرنگە لەوبارەیەوە:

 

-گەر چانس یاوەرت نەبوو، توشی ڕووداوی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکە هاتیت چۆن خۆت ڕزگار دەکەیت؟

-پێویستە جوان خۆت ببەستیتەوە و سەرت تا دەتوانیت ببەرە خوارەوە و بینوسێنە بە کورسیەکەوە و بە قۆڵ و دەستت سەرت دابپۆشە.

 

 

-لە ڕووداوی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەی Kegworth زۆربەی سەرنشینەکان بەهۆی بەرکەوتنی جانتا و کەلوپەلی قورسەوە گیانیان لەدەستدا، هەر بۆیە شتە قورسەکان لە ژێر قاچت دابنێ و ئاگاداری سەرت بە.

گەر کەوتیتە خوارەوە چی دەکەیت؟

 

-لەکاتی کەوتنە خوارەوەی فڕۆکەدا، خێرای جەستەت دەگاتە نزیکەی ٤١٤ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا، کە ئەوەش خێراییەکی زۆرە بەڵام ئەگەری ڕزگاربوونی هەیە.

 

 

-دەتوانیت سەرەتا قاچ و دەستت بڵاوبکەیتەوە بۆئەوەی کەوتنە خوارەوەکەت خاوبکەیتەوە، ئەمەش ئەو تاکتیکەیە کە یاریزانانی خۆهەڵدانی سەر فڕۆکە بەکاری دەهێنن.

 

-لەکاتی نزیکبوونەوەدا لە زەوی، گرنگە کە کۆنتڕۆڵی خۆت بکەیت و هەوڵبدەیت ئاڕاستەی خۆت بگۆڕیت بۆ ئەوەی لە شوێنێکدا بکەویتە خوارەوە کە ئەگەری مانەوەت هەبێت

 

-باشترین شوێن بۆ کەوتنە خوارەوە ناو دارستان و دار و درەختە ، لەکاتێکدا کەوتنە خوارەوە بۆ ناو ئاو بیرۆکەیەکی باش نییە و ئەگەری ڕزگاربونت نابێت.

 

-فيزنا فیلوڤیل، ژنێکی سڕبی بوو کە لە ڕووداوی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکە ڕزگاری بووو، ئەمەش پاش ئەوەی فڕۆکەکە لە ئاسماندا تەقێندرایەوە، بە هۆی ئەوەی کەوتە ناو دارستانێکەوە لە چیکۆسلۆڤاکیا، لە مردن ڕزگاری بوو.

 

سەرچاوە خەڵک 

 

 

Copyright © 2018, Baban Institute Powered by Kurdsoft