مارک زوکەربێرگ "داوای ڕێوشوێنگرتنەبەری توند دەکات"
  2020-02-17       1588     
مارک زوکەربێرگ "داوای ڕێوشوێنگرتنەبەری توند دەکات".کۆمپانییا زەبەلاحەکان لەناوییاندا فەیسبووک لە ژێر هەڕەشەدایە بە هۆی بڵاوبونەوەی ڕێژەیەکی زۆر ناوەڕۆک و هەواڵی ناڕاست.ساڵانی ڕابردوو فەیسبووک چەندین ڕەخنەی ئاڕاستەکرا لە سیاسەتی بڵاوکردنەوەی ڕێکلامدا کە ڕێگە دەدەن جۆرەها ڕێکلام بکرێت، لە کۆتاییدا و لە ساڵی ٢٠١٨ سیاسەتەکانی توندترکردەوە.خاوەنی کۆمپانیای فەیسبووک لە کۆتا لێدوانیدا لە کۆنفرانسی میونخ تایبەت بە پاراستن لە ئەڵمانیا وتی:"پێویست ناکات کۆمپانیا تایبەتەکان ژمارەیەکی زۆر بڕیاربەن لەبارەی ئەوەی چۆن هاوسەنگی کۆمەڵایەتی ڕابگرین بەبێبوونی زانیاری لەبارەی پڕۆسەی دیموکراتییەوە"لە درێژەی یاسای ڕێکلامەکاندا هەڵگرتنی زانیاری کەسی و لەبەرگیراوەیەکی رێکلامەی ئەو کەسەی کە ڕێکلامەکەی کردووە بۆ ماوەی ٧ حەوت ساڵ لە گەڕانە گشتییەکاندا دەردەکەوێت، بەڵام ئەم هەفتەیە کۆمپانیای فەیسبووک ڕایگەیاند کە زانیاری تایبەتی کەسە بەناوبانگەکان هەڵناگیرێت لە بنکەی زانیارییەکانیدا هەروەها ئەو پۆستانەی لەلایەن سیاسیەکانەوە دەکرێت ڕاستی و دروستیان ناپشکێنرێتەوە.هەندێک پرس هەیە هەنووکەش فەیسبووک نازانێت چۆن مامەڵەیان لەگەڵ بکات لەبەر زۆری رەخنەکان و هەبوونی سیاسەتی ناوخۆیی و دەرەکی.
Copyright © 2018, Baban Institute Powered by Kurdsoft