2020-03-23   1795     
بەزمانێکی سادە دەکرێ بڵێین: کێشه‌یه‌کە که توشی ئۆپەرەیتن ویندۆوزی مایكرۆسۆفت ده‌بێت ، به‌هۆی بوونی کێشه‌یه‌ک لە سیستەم، به‌جۆرێ ده‌بێته هۆی کوژاندنه‌وه‌ی کۆمپیوته‌ر و له‌ده‌ست چونی داتا!
# هۆکاری چی یه.؟
به‌شیوه‌یه‌کی گشتی هۆکاری بونی کێشه‌یه‌که له پارچه‌کانی کۆمپیوته‌ر بە تایبەتی رەقە كاڵا(هاردوەیر) یان پێناسی (ته‌عریفاتی) پارچه‌کان یاخوود هه‌ندێ جار به‌هۆی به‌رنامه‌وه ده‌بێ که له‌گه‌ڵ سیستەمی ویندۆزه‌که ناگونجێ و شیاو دروست نه‌کراوه” ه9ەندێگ جاریش بە هۆی نزمی رامی كۆمپیوتەرەكەتەوە ئەو كارە ڕوودەدات .
وە هه‌رکات ئه‌م حاڵه‌تانه ڕووبدا، تاکه شت که له‌ده‌ستی ویندۆز بێ، ئەوەیە کە ڕاسته‌وخۆ کۆمپیوته‌ره‌که Restart بکات بێ گوێدانە پاراستنی زانیارییەکان لەوکاتەدا،که هه‌ر ئه‌مه‌شه ره‌نگه ببێته هۆی له‌ده‌ست چونی داتا و زانیاری..
# ئێستا چاره‌سه‌ر هه‌یه یان نا.؟
ده‌توانی کوژاندنه‌وه‌ی کۆمپیوته‌ر ڕاگری(وێنه‌ی2) ، به‌م جۆره: کلیکی لای ڕاست بکه له‌سه‌ر computer ئینجا Properties دواتر Advanced system settings ئینجا بڕۆ بۆ تابی Advanced له‌وێ settings کلیک بکه و ئه‌و سه‌حه‌ی له ته‌نیشت نوسینی Automatically restart لایده.
#جۆن خۆت لاده‌ده‌ی له کێشه‌که: —
ئەگه‌ر له‌ناکاو توشی کێشه‌که بووی وە پێشتر وا نه‌بوو ، ده‌توانی System restore به‌کاربهێنی( گه‌ر دروست بوبێ !) بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌که‌ت. –گه‌ڕان و سڕینه‌وه‌ی ڤایرۆس و مالوه‌ر و ترۆجان به به‌رنامه‌ی پشکنین و چاره‌سه‌ر کردنی تایبەت بەو جۆرە تێکدەرانە. –به Safe mode داخلی کۆمپیوته‌ر ببه، گه‌ر کێشه‌یه‌کی نه‌بوو وه نه کوژایه‌وه ئه‌وکات ده‌رده‌که‌وێ که ئیشی ته‌عریفاته، هه‌ر بۆیه به‌کارهێنانی ته‌عریفات و پێناسی باش بۆ پارچه‌کانی کۆمپیوته‌ر پێویسته. –گه‌ر هیچ رێگه‌یه نه‌بوو بۆ چاره‌سه‌ر کردن و کێشه‌که‌ت چاره‌سه‌ر نه‌بوو، ناچاری که دووباره windows دابه‌زێنیه‌وه بۆ سه‌ر کۆمپیوته‌ر.