ڤیدیۆ.. رۆبۆتەکان دەستی کار لەناودەبەن
  2021-05-04       1030     

لەئێستادا زانست و پێشکەوتنەکان بەجۆرێکن، هێندەی نەماوە مرۆڤایەتی زۆر کارو چالاکی ون بکات و پاڵی لێبداتەوە، نمونەش بۆ ئەو کارە دروستکردنی رۆبۆتێکی پێشکەوتوە.

وەک لە گرتە ڤیدیۆییەکەدا دەبیندرێت یەکێک لە ڕۆبۆتەکان وەک بڵێیت کرێکاری دەکات و ڕۆڵی وەستای دیوار دەبینێت، بەجۆرێک دەتوانێت ڕێژەیەکی زیاد لە پێویست خشتی سور لە دروستکردنی دیوارەکاندا بەکاربهێنێت.

 

 ئەو ڕۆبۆتە هێندە چالاکە، لەڕۆژێکدا لەتوانایدا هەیە 1200 هەزار و دو سەد خشت دابنێت

سەرچاوەکانی هەواڵ ئاشکرایانکردوە ئەو ڕۆبۆتە هێندە چالاکە، لەڕۆژێکدا لەتوانایدا هەیە 1200 هەزار و دو سەد خشت لە ریزکردنی دیوارەکاندا بەکاربهێنێت.

جگەلەوەش ئەو ڕۆبۆتە دەتوانێت زۆر کاری دیکەی ئەندازیاریی ئەنجام بدات کە لەڕێگەی دەستی کارەوە دەکرێن، ئەوەش وادەکات هەلی کار بۆ ئەو کەسانەی ڕۆژانە قوتی ژیانیان لەڕێگەی هێزوبازوەوە کەم ببێتەوە یان بەرەو لەناوچون بچێت.

کەسێک دەتوانێت لە رۆژێکدا 300 بۆ 500 خشت لە دروستکردنی دیوارەکاندا دابنێت

 

ماڵپەری تێک ئینسەیدەر ئاماژەی بەوە کردوە کە کەسێک دەتوانێت لە رۆژێکدا 300 بۆ 500 خشت لە دروستکردنی دیوارەکاندا دابنێت، بەڵام ئەو ڕۆبۆتە لەتوانایدایە 1200 خشت دابنێت، ئەوەش پێشکەوتنی گەورەی زانستمان نیشاندەدات.

 

لەئێستادا زۆرێک لە کارگەو کۆمپانیا گەورەکانی دروستکردنی کاڵاکان پشت بە ڕۆبۆتەکان دەبەستن بۆ بەرهەمەکانیان، ئەوەش وایکردوە هەلی کار ڕو لە کەمبونەوە بکات و ببێتە جێگای ناڕەزایەتی کەسانێکی زۆر.

 

Copyright © 2018, Baban Institute Powered by Kurdsoft