بڵاوکراوەیەکی زانستی بەڕێز مامۆستا هەڤاڵ دەروێش مامۆستای پەیمانگەی بابان ، لە کۆنفرانسی زانستی IEEE دەربارەی چۆنیەتی دەستنیشانکردنی شوێن لە مۆبایلدا ..
  2021-11-07       1367     

لە ساڵانی کۆتاییدا، بەکارهێنانی ئەو بەرنامانەی کە پێویستیان بە دیاری کردنی شوێن هەیە زۆر ڕووی لە زیاد بوون کردوون، بە جۆرێک ژمارەیەکی زۆر لەو بەرنامانەی کە ڕۆژانە لە الیەن بەکارهێنەرانەوە بەکاردێن داوای دیاری کردنی شو ێنی کەسەکە(مۆبایلەکە) دەکات بۆ باشتر و وردتر بەکارهێنانی بەرنامەکە و پێشکەش کردنی خزمەتی زیاتر لە بەرنامەکەوە. بە دڵنیاییەوە هەموو دەزانین کە بەکارهێنەرانی مۆبایل بە شێوەیەکی بەرچاو ڕووی لە زیاد بوون کردووە و لەمڕۆدا زۆربەی کارەکانی ڕۆژانەمان لە ڕێگەی مۆبایلەوە بە ڕێ دەکەین . بۆ دۆزینەوەی ڕێگەیەکی باش بۆ دیاری کردنی شوێنی مۆبایلەکە یارمەتیدەرێکی باش دەبێت بۆ باشتر کارکردنی بەرنامەکانی مۆبایلەکانمان. کاتێک لە ژینگەی کراوە (دەرەوەی با ڵەخانەکان ) کار دەکەین، زۆر بە ئاسانی دەتوانین لە ڕێگەی GPS وە شوێنی مۆبایلەکانمان دیاری بکەین، کێشەکە کاتێکە کە دەچینە ناو باڵەخانەکان، ئەمەش بە هۆی باش نەگەیشتنی شەپۆلی GPS وە هەڵە کردن لە دیاری کردنی شوێنی مۆبایلەکە ئەگەر GPS بەکاربێنین. چەندەها تەکنیکی جیاواز لەمڕۆدا بەکاردێت بۆ دیاری کردنی شوێنی مۆبایلەکە لە ناو باڵەخانەکان، کە باشترینی لە ڕووی تێچوون و ئاسانی بەکارهێنانەوە بریتییە لە لێکدانی ئەو شەپۆلە وایەرلێسانەی کە بۆ گواستەنەوە زانیاری بۆ نێتۆرک بەکاردێت (signal wireless )لەگەڵ ئەو پارچانەی لەسەر مۆبایلەکانمان چەسپاون and accelerometer( (gyroscope کە سوودمەندن بۆ دیاری کردنی شوێنی مۆبایلەکانمان. ئەو شەپۆالنەی کە لە الیەن ئامێرەکانی باڵوکردنەوەی شەپۆلەوە دەگەنە مۆبایلەکانمان، شەپۆلێکی پەرش و باڵون و نرخەکانیان بە شێوەیەکی بەرچاو گۆڕانکاریان تێدا ڕوودەدا ت، ئەمەش وا دەکات نەتوانین بەشێوەیەکی باش سوودمەن د بین لەو شەپ ۆالنە بۆ دیاری کردنی شوێنی ئامێرەکە، بۆیە لەم توێژینەوەی باس لە بەکار هێنانی ڕێگەیەک کراوە بۆ یەکسان کردن و لەیەک نزیک کردنەوەی نرخی ئەو شەپۆالنەی کە دەگەنە مۆبایلەکانمان بە پێی یاسایەکی بیرکاری ئاڵۆز (Normalization WiFi )ئەمەش بۆ باشتر سوود وەرگرتن لەو شەپۆالنی بۆ دیاری کردنی شوێن لە ناو باڵەخانەکان. لە ئەنجامی ئەم توێژینەوەیە ڕێژەی هەڵە لە دیاری کردنی شوێن بە تەکنیکی بەکارهێنانی لێکدانی شەپۆلی وایەرلێس و پارچە چەسپاوەکانی سەر مۆبایلەکانمان بە ڕێژەیەکی بەرچاو دابەزی کە دەکرێت یارمەتیدەر بێت بۆ بەرەو پێشبردنی ئەم تەکنیکە و بەکارهێنانی لە داهاتوویەکی زۆر نزیکدا.

 

لینکی بڵاوکراوەکە:

10.1109/IEC47844.2019.8950559

 

Copyright © 2018, Baban Institute Powered by Kurdsoft